بەپەلە ... هێزیك بە ناوی پەکەکەوە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەبنە ڕێگری کوردەکانی ڕۆژهەلات
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزێکی په‌که‌که، شه‌وی ڕابردوو له سنوری شه‌نگال و به‌هاوکاری حەشدی شەعبی، به‌ره‌و ناوچه‌ی که‌رکووک داخلی کوردستان بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاشكرا دەکرێ كه ئه‌و هێزه ٢٠٠ دوو سه‌د چه‌کدار بوونە و ، بڕیاره داخیلی سلێمانی و سنووری هه‌ڵه‌بجه ببن.
به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت هێزه‌کانی په‌که‌که، به‌پێی خشته‌یه‌کی دیاریکراو، به‌هه‌ماهه‌نگی حەشدی شەعبی، له سوریا پاشه‌کشه ده‌که‌ن و ده‌چنه سنووره‌کانی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگە گرتن له جمووجووڵ و چالاکییه‌کانی حزبه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌کان.
پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ، جگە لە سنووری شەنگال و قەندیل و مەخموور, ھێزی چەکداری لە مێحوەری باشووری کەرکووکدا ھەیە و ئێستاش بە نیازە لە ئەگەری لەدەستدانی شنگال، ناوچەیەکی بەرفراوان لە کوردستانی باشوور بۆ خۆی درووست بکات، تاکوو چەکدارەکانی ئازادانە تێیدا ھاتوچو بکەن.