TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ڕامین حسێن پەناهی دەست بەسەرکرا

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2018 02:08

 پارێزەری ناسراوی کورد حسێن ئەحمەدی نیاز کە پارێزەری ڕامین حسێن پەناهی لە ئەستۆدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵ و زانیەرییەکان ، ئەمڕؤ یەک شەممە  " ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد کە ئەرکی پارێزەری ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی لەئەستۆدایە، دەستبەسەر کراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن ئەحمەدی نیاز لەکاتێکدا ئەمڕۆ بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی ڕامین حسێن پەناهی ویستوویەتی سەردانی مەحکەمەی شۆڕشی سنە بکات، دەستبەسەر کراوە.

ئەو پارێزەرە کوردە بە تازەیی لە سەفەریکی دەرەوەی ووڵات گەڕابووەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش زانیار ئەحمەدی نیاز کوڕی ئەم پارێزەرە کوردە کە خوێندکار بووە، لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپێندرا.

Paylas: