TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لە هێرشێکی چەکداری لە سەوڵاوا ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2018 20:28

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارنە کە ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سەوڵاوا هاتە ئاراوە لانیکەم چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئەمرۆ پێنج شەممە " ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ " ، لە کوێستانەکانی سەوڵاوا " سەر بە شاری مەریوان ، پارێزگای سنە " لەنێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سوپای پاسداران تێکهەڵچوونێکی قورس هاتووەتە ئاراوە.

سەرچاوەکان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو تێکهەڵچوونە ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

ناسنامەی دوو کەس لەو پاسدارانە کە کوژراون ”کەماڵ فەتحی“ کوڕێ ئەسەکنەدەر و ”ئیرەج ئاداک“ کوڕی سدیق ڕاگەێنندراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە نزیک گوندی ژیوار هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستا هیچ حزبێکی کوردستانی بەرپرسیاریەتی ئەو تێکهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

Paylas: