TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئێران و جیهان " عەلی باپیر " خەریکی کاری مەترسیدارە لە دژی گەلی کورد

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2019 23:07

پەیامی کورد   ...   کۆمەلی ئیسلامی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە کرێ گیرا و خەریکی ڕێکخستنی مەترسیدارە .

بە پێی زانیارییەکان ، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە باشووری کوردستان بە ڕابەرایەتی " عەلی باپیر " کە حزبێکی توندڕەوی تووندئاژۆیە ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە شارۆچکەیەکی بچووکی پارێزگای کرماشان بە ناوی " تازاوا سەر بە سەلاسی باواجان خەریکی ڕێکخستن و پڕووپاگەندەییە بۆ بە ئەندام گرتنی خەڵکی ئەو ناوچەیە .

بە گوێرەی زانیاری لە کەسێکی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە ڕایگەیاندووە : ئێمە مەترسی ئەوەمان هەیە کە ئەم پڕووپاگەندەیە و بە ئەندام گرتنی خەڵک بە ڕاسپاردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و ئەمەش بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندام لە گرووپەکەی عەلی باپیردا ببنە دژبەرێکی بەهێز و دەستنیشاندەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دژایەتی کردنی کاری نیشتیمان پەروەری لە ناوچەکەدا .

هەروەها لە لایەکی دیکەوە چالاکێکی کولتووری ئەو شارەش دەڵێ : بە داخەوە لە پرووپاگەندەکاندا لە مزگەوتەکان عەلی باپیر وەکوو کەسێکی پاک و پیرۆز و کوردێکی موسڵمان و ڕابەری ڕاستەقینەی گەلی کورد نیشاندراوە .

 

Paylas: