Kurdistan
بەپەلە ... مەلایەک بە تاوانی بەشداری لە نوێژی جەژن ٦ ساڵ حۆکم درا
مەلایەک کە ماوەی مەلایەتی تەواو بووە و خانەنشین کراوە بە ناوی عەبدۆلقادر ئەنار لە بەر بەشدار بوونی لە نوێژی جەژن هەروەها پێشنوێژی کردن لە نوێژی هەینی دا بە کۆمەڵ بۆ ماوەی ٦ ساڵ و سێ مانگ حۆکم درا .
عەبدۆلقادر ئەنارە تەمەن ٦٣ ساڵان لە ئامەد و دەورووبەری مەلایەتی دەکرد ، دوای ساڵی ٢٠٠٣ کە خانەنشین دەکرێت دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی هاوکارییەکان عالمان و لەم کۆمەڵەیەشدا زۆر چالاک دەبێت . لەهەمان کاتدا ئەنار لە ناو خزمەت کردنی شارەوانیدا ئەرکی وەردەگرت .
دادگا عەبدۆلقادری بە تاوانی بەشداری کردن لە نوێژی جەژن و پێشنوێژی ڕۆژی هەینی بە کۆمەڵ ، وەکوو ئەندامێکی ڕێکخستن لە قەلەمیانداو حۆکمی ٦ ساڵ و ٣ مانگیان بە سەردا سەپاند .