TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ڕاگەێندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ەوە بۆ هاووڵاتیانی هەولێر

سارا
Yazar
📅 04 Temmuz 2019 13:45

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات بە هاووڵاتیان لەسەر دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی چەکی پاسپۆرت.

بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیندراوێکدا ، ڕایگەیاند: هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە ماوەیەکە پرووپاگەندەیەک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت بۆ " 200،000 " هەزار دیناری عێراقی کە ئەمە دوورە لە راستیەوە و چەکی پاسپۆرت هەر بە بڕی " 25،000 " هەزار دیناری عێراقی یە. 

ڕوونیدەکاتەوە،  لەکاتی بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە مامەڵەی پاسپۆرت ئێمە خۆمان ‌هاووڵاتیانی خۆشەویست بە فەرمی ئاگادار دەکەینەوە.

Paylas: