بەپەلە ... وەزارەتی کارەبا ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکرێت
حكومه‌تی هه‌رێم قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌تی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بریكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌ینێت: به‌شێكی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ته‌كه، دراوه‌ته كۆمپانیای ئه‌هلی و له‌دوای چاككردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با، به‌شه‌كه‌ی تریشی ڕاده‌ستده‌كرێت.
هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاگه‌یاند:" له‌ئێستادا به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دراوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت، بیرۆكه‌یه‌كیش هه‌بوو به‌هه‌مانشێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردنی كاره‌باش بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی کێشە و گرفت له تۆڕه‌كانی كاره‌با، پێناچێت به‌مزوانه ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێمان وه‌رناگیرێت ئەگەر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تۆڕه‌كان نه‌كه‌ین".
هۆگر شاڵی جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌بێت چاكسازی له‌بواری كاره‌با بكرێت بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردن ڕێكبخرێته‌وه‌و به‌باشی كاره‌با بگه‌یندرێته هاووڵاتیان، ئه‌وكات ده‌توانرێت بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت.