TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 02 Eylül 2018 13:18

گرووپی چەکداری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک ڕایانگەیاند کە لە شاری شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران.

بە پێی ئەو ڕاگەیندراوە هاتووە کە ، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە هەڵگری ١٠ کەس لە هێزە ئێستێخباراتییەکانی حکوومەت بووە کراوەتە ئامانج و لەئاکامدا ٤ کەس کوژراو و بریندار بوون.

ئەو هێرشە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕەۆی دوێنێ شەممە " ١ی سێپتامبری ٢٠١٨ " ئەنجام دراوە.

هەروەها ڕایگەیندراوە کە ئەو هێرشە لە جاددەی شنۆ بۆ نەغەدە و بۆ سەر مینی پاسێک ئەنجامدراوە کە سێ ئەندامی سوپای پاسدارانی تێدا بووە و لە ئاکامدا ئەندامێکی سوپای پاسداران کە خەڵکی ئورمیە بووە بریندار بووە.

ئەو پاسدارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار کراوە.

Paylas: