بەپەلە ... ئایا کردنەوەی سنوورەکان بۆ کۆچبەران ڕاستە ؟؟؟ ڕاگەێنداروی ڕاستی ئەم بابەتە بخوێننەوە
پەیامی کورد ... نوێنەری فێدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند : چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان هەیە بەڕووی کۆچبەراندا لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا، بەڵام "ئەم پڕوپاگەندانە ڕاست نین"
رۆژ عەزیز، نوێنەری فێدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند : "چەند رۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان هەیە بەڕووی کۆچبەراندا لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا، دەمەوێت لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕابگەینم ئەم پروپاگەندانە ئەسڵ و ئەساسی نیە، بەڵکوو کۆمەڵێک قاچاغچی و کەسانێکن کەڵک لەمە وەردەگرن و تا خەڵکی کوردستان ڕوو لە تورکیا بکەن و بەرەو ئەورووپا بڕۆن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی دەڕۆن لەسنووری تورکیا و یۆنان دەستگیردەکرێن و دواتر هەندێک کەس دەستگیرکراوەکان بەپارە بەردەدەن، ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن تەنها بۆ ئەوەیە هانی هاووڵاتیانی کورد بدەن بەرەو تورکیا و یۆنان بەرێ بکەون خۆشیان قازانج لە گرتنی پەنابەران بکەن تا بە پارە پەنابەرەکان بەربدەن.