TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە... پارتی لە پارێزگای موسل حزبی یەکەمە

📅 13 Mayıs 2018 20:04

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسل لە پلەی یەکەمدایە ڕکابەری نیە بە ژمارەیەکی زۆر لە پێش حزبی عەبادی و مالکیەوەیە.

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان  توانیویه‌تى له‌پارێزگاى موسل 163 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ڕێژه‌ى ده‌نگدان ده‌كات  به‌ حه‌وت كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  .
پارتی دیموكراتى كوردستان له‌موسڵ سه‌رده‌كه‌وێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م ، وه‌به‌سه‌ر لیسته‌كه‌ى حه‌یده‌رعه‌بادیش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌لیستى نه‌سر توانیویه‌تى 5 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت 
لیستى ته‌زامون له‌پله‌ى سێیه‌م دێت كه‌توانیویه‌تى چوار كورسى به‌ده‌ست بهێنێـت ـ لیستى فه‌تح له‌پله‌ى چواره‌م دێت له‌به‌ده‌ست هێنانى 2 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران 

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌موسڵ ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌مه‌ به‌جۆرێك به‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌ده‌ستى هێناوه‌ نه‌یتوانیوه‌ هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت . 

 

Paylas: