بەپەلە ... ئەرتەشی عێراق و هێزی پێشمەرگە بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتنە ڕێکەوتن
پەیامی کورد ... ئەرتەشی عێراق و هێزی پێشمەرگە بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتنە ڕێکەوتن
بەشار ئەلکیکی ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەستکەوتنی ڕێکەوتن لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراقی بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بە مەبەستی مەهار کردنی مەترسییەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان هەوالیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی عێراق و پێشمەرگەکان لە هەفتەکانی پێشەوە خەریکی ووتووێژن بە مەبەستی دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەیەکی هاوبەش بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جی ناکۆکەکان دوای زیادبوونی ڕەوندی هێرشەکانی داعش ن .
ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر ، پایتەختی هەرێمی کوردستان دەوری ووتووێژەکان بە ئامادەبوونی شاندی باڵا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو
کی کی لە ووتووێژەکەیدا ڕایگەیاند ووتووێژەکانی هەردوو وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە بە دەرئەنجامی ئەمنییەتی پۆزەتیڤ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێدراوەکان و هەروەها پڕ کردنەوەی درز ئەمنییەتی و کۆتایی پێهێنان بە هەبوونی داعش لە ناوچە جی ناکۆکەکان و هەماهەنگی ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی تەواو بووەو دەستکەوتنیان باش بووە .
هەروەها ووتی ئەم ووتووێژانە بۆ ڕێکەوتن بە مەبەستی درووست کردنی چوار دەفتەری هەماهەنگی ئەمنییەتی نێوان هەر دوو لایەن ئەنجامدراوە کە یەکێک لەم دەفتەرانە لە مووسڵ و باقی دەفتەرەکان لە پارێزگاکانی دیکەیە .