TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئاسایشی هەولێر لە سەر قسەکانی لاهوور جەنگی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 01 Ekim 2018 21:46

بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەێندراوێکدا قسەکانی لاهوور جەنگی بە درۆ دەخاتەوە

لە ڕاگەێندراوی ئاسایشی هەولێردا هاتووە هیچ کەسێک لە شاری هەولێر دەستبەسەر نەکراوە .و قسەکانی لاهور جەنگی دوورن لە ڕاستی .

 یەکێک لە ئەندامانی خیانەتکاری ١٦ ی ئۆکتۆبەر لە ناو حزبی یەکیتی ، لاهوور جەنگی یە کە دوای بەشداری کردنی لە پڕۆسەی دەنگدان ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو ئاسایشی هەولێر چەند نوێنەرێکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستانی دەست بەسەر کردووە .

هەر لەمبارەوە بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر " دکتۆر تارێق نووری " لە ڕاگەێندراوێکدا ووڵامی قسەکانی دایەوەو ووتی : ئەم قسانە دوورن لە ڕاستی و نوێنەری هیچ لایەنێکی سیاسی لە لایەن ئاسایشەوە دەست بەسەر نەکراوە .

هەروەها جەختی کردەوە : " ئەو " لاهوور " هەروا بۆ خۆی قسان دەکات ، ئازادە چی دەڵێت یا خود نایڵێت ، هەر لە خۆیەوە بۆختان درووست دەکات بەڵام هەموو ئەمانە ڕاست نێن ."

"دکتۆر تارێق نووری " هەروەها ووتی : نوێنەری پێکهاتە سیاسییەکانی ئەوەی کە خاوەنی کارت بێ ناویشی لە ناو ئەو بنکەیە دا نەبووبێ لەو ڕاستایەشدا هیچ کەسێک نەگیراوە و دەست بەسەر نەکراوە .

جا بۆیە ئەگەر شتێکی واش هەبوایە " بە تایبەت لە کۆمیسیۆن دەبوو دەستێوەردانی لە ئەم بابەتەدا بکردبا .

Paylas: