TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو لە ئامادەباشی تەواو دایە

سارا
Yazar
📅 04 Temmuz 2018 18:59

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  4 ى ته‌موزی  2018 ، هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی  ئۆپراسیۆنێكيان  له‌دژى چه‌كدارانى داعش  له‌ناوچه‌كانى  پەڵكانەو شۆراو لە سنووری خورماتوو دەستپێكرد

هێزه‌كانى  حه‌شد و سوپا و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى له‌وناوچانه‌ به‌دوای چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ن بۆ له‌ناوبردنیان كه‌ماوه‌یه‌كه‌ چاڵاكیه‌كانیان له‌سنوره‌كه‌ زیادی كردووه‌ و بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و هێزه‌كانى عێراقی 

فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌سنووره‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت به‌شدار نین له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى هێزه‌كانى عێراقى  ، ته‌نیا ئێمه‌ پارێزگای له‌و شوێنةكانى  خۆمان ده‌كه‌ین ڕێگا ناده‌ین چه‌كدارانى داعش و هیچ هێزێكى دیكه‌ نزیك سنوره‌كانى ئێمه‌ بكه‌ون .

فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووره‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنن ته‌واوى هێزه‌كان له‌و ناوچانه‌  له‌ئاماده‌باشیدان و خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه

Paylas: