بەپەلە : یەکیتی بە هاوکاری و بڕیاری قاسم سلێمانی لیستی هاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی پێکدەهێنێت
نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا تەنها 25 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌كی سیاسی به‌به‌شداریی لیستی نه‌سری حەیدەر عه‌بادی و لیستی فه‌تحی میلیشیاكانی حەشدی شیعی بەسەرۆكایەتی هادی عامری و یه‌كێتی بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكبێنێت.
دوێنێ ڕۆژی سێشەممە نووسینگه‌ی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی ڕایگه‌یاند كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌وانه‌ش لیسته‌كانی نه‌سر و فه‌تح و لایه‌نی كوردی ده‌ستی پێكردووه بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌یه‌كی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
هیشام روكابی به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نوری مالیكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه مالیكی گفتوگۆكانی چڕ كردووەته‌وه كه له‌ماوه‌ی یاساییدا، زۆرینه‌ی سیاسی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ پێكبێنێت.
روكابی ڕاشیگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك لیست ئاره‌زووی خۆیان بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌ی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی نیشان داوه، له‌نێویشیاندا هێزی سوننه و شیعه و كوردی هەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ڕایگه‌یاند كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی و سیاسیی یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه و داخوازی و مه‌رجه‌كانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌رگرتووه.