Kurdistan
بەپەلە ... یەکیتی هەڕەشەی خوێن ڕێشتن دەکات
میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری پێشكەشكار بههێز حوسێن له كهناڵی گهلی كوردستان دەلێت: ئەگەر لایەنە ناڕازیەكان بێدەنگ نەبن، بە شێوازی خۆمان بێدەنگیان دەكەین و ئەمجارە یەكێتی دەستەوەستان نامێنێت، دەشلێت، لە پێناو كەركوك خۆێنمان ڕژاندووە و ئامادەین ئەمجارەش بۆ دەنگەكانی یەكێتی لە كەركوك خوێن بڕێژین.
ئەم پەیامەی میدیای فەرمی یەكێتی دوای ئەوە دێت كە بەھەوڵی شەش لایەنی ناڕازی ھەرێم و چەند لیستێكی دیكەی عێراق پەڕلەمانی عێراق بڕیاری دا دەنگەكان بە دەست ھەژمار بكرێنەوە، ئەمەش ترسی كەمكردنەوەی دەنگی لای یەكێتی دروستكردووە.