TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویدا و چەندین کەس کوژراو و بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 11 Ekim 2018 16:06

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک ڕوویدا و شەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ١١-١٠-٢٠١٨ تەقینەوەکە لەناوچەی ڕێگای نێوان کەرکووک - بەغدا لە نزیک کۆمەڵگەی تایە فرۆشان ڕوویداوە.بە هۆی بۆمبێکی لکێندراو بە تەکسییەکەوە لە ئەنجامدا تاوەکوو ئێستا ٢ کەس کوژراون و ٤ کەسی دیکەش برینداربوون".

بە پێی زانیارییەکان ھەردوو کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراون و بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، دوای تەقینەوەکەش، ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. 

Paylas: