Kurdistan
بە ئامادەبوونی ١١ ووڵات و ١٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێشا‌نگای تایبەت بە بەرهەم کشتووکاڵی دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێ، سبه‌ی چوارشه‌ممه پێشا‌نگایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییەکان ده‌كرێته‌وه، کە چەندین وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
سۆران قادر بەڕێوبه‌ری پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "سبه‌ی كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بە مەبەستی له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاکكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و بە ئامادەبوونی ١١ ووڵات، پێشانگایەکی تایبەت دەکاتەوە.
راشیگه‌یاند: "پێشا‌نگاكه ٤ رۆژ ده‌خایه‌نێت و، ١٥٠ كۆمپانیای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش تێیدا به‌شدار ده‌بن، پێشا‌نگاكه تایبه‌ت ده‌بێت به له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاككردنی مادده خۆراكییه‌كان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان".