Kurdistan
بۆ یەکەم جار یەکەمین هێڵی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرایەوە
یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی ههرێمی كوردستان بە فەرمی له شاری ههولێر دهستی به کار کرد.
، هێڵی فڕۆكەوانی " فڵای ئەربیل " ، دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لە یەكەم قۆناخدا گەشتەكانی بۆ هەشت ووڵاتی جیهان ئەنجام دەدات.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، یەكەم گەشتی ڕۆژی ۱۶ی ئەم مانگە دەبێت، لە نێوان هەولێر و ستكهۆڵمی پایتەختی سوید.
بەم بۆنەیەوە كۆمپانیاكە ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاندوە : جگە لەم دوو فڕۆكەیە که ئێستا هەیانە، لە ماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی نوێ دەكڕن و ژمارەی گەشتەكانیشیان زیاد دەكەن.
لە ئێستادا تەواوی ستافی كۆمپانیا فڕۆكەوانیە كوردن، تەنها كاپتنەكان نەبن، هەروەها تابلۆكان و نووسینەكانی سەر تەواوی كەلوپەل و كەرەستەكانی ناو فڕۆكەكان، ڕێنمایی و زانیارییەكان بەزمانی كوردی نوسراون.