TR KU SO
FB X
Kurdistan

بۆمەلەرزەکەی کڕماشان زیاتر لە ٧٥٠ برینداری لێکەوتوەتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Kasım 2018 21:34

   پەیامی کورد ...  بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ٢٥ ی نۆڤەمبەر، کاتژمێر ٧:٣٨ خولەک بە کاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ " ریختەر " کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەژاند. بوومەلەرزەکە بەشێکی زۆر لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەژاندووە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە، کرماشان و لە ٢٠ کیلۆمەتری سەرپێلی زەهاو دیاری کراوە. بە پێی ئامارە حکوومییەکان ٧٤٠ کەس بریندار بوون و ژمارەیەک لە بریندارەکان بە هۆی قووڵی برینەکانیانەوە گەیندراونەتە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی کرماشان و سەرپێڵ و ڕەوانەی شارەکانی تری ئێران کراون.

هەروەها بە پێی زانیارییەکان بە داخەوە ئەم بوومەلەرزەیە زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە. هەرچەند سەرەتای زانیاییەکان لە کەسانی نزیک بە ڕووداوەکەوە باسیان لەوە کرد کە ٧ کەس گیانیان لە دەستداوە ، بەڵام ناوەندە فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردوەتەوە. هەروەها لە ئێستادا بەختەوەرانە باس لەوە دەکرێت کەس لەو بوومەلەرزەیەدا گیانی لە دەست نەداوە.

هەروەها دەوترێت بوومەلەرزەکە بووە بە هۆی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات و شەوی یەکشەممە لە سەر دوو شەمەم سەرەڕای هەوای سارد و بارینی باران لە دەرەوەی خانووەکان لە سەر شەقامەکان ڕۆژیان کردۆتەوە.

بە پێێ ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە بوومەلەرزەکە لە کرماشان و دەورووبەری خەسارەتی ماددی لێکەوتۆتەوەو بووە بە هۆی رووخانی ژمارەیەکی زۆر لە خانووەکان.

 

Paylas: