Kurdistan
بۆمبێکی چێندراوی داعش لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان لە کەرکووک پووچەڵکرایەوە
بۆمبیكی چێندراو له‌نزیك وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌كه‌ركوك پوچه‌ڵكرایه‌وه، كه به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان داعش له‌پشت چاندنی بۆمبه‌كه‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆمبێكی چێندراو له‌نزیك وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ناوچه‌ی یه‌كی حوزه‌یران له‌كه‌ركوك پوچه‌ڵكرایه‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌منی له‌كه‌ركووك ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، داعش له‌پشت چاندنی ئه‌و بۆمبه‌وه بووه.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌وشیان خستوه‌ته‌ڕوو، كه داعش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كارانه‌وه ده‌یه‌وێت ترس له‌دڵی هاووڵاتیاندا درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شداریی له‌ده‌نگداندا نه‌كه‌ن.
له‌كۆی 37 میلیۆن هاووڵاتی عێراق، 24 ملیۆن هاووڵاتی ده‌توانن ده‌نگبده‌ن بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیان له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق.