TR KU SO
FB X
Kurdistan

بڕی ملیارێك دینار لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی هەڵەبجە تەرخان كرا

سارا
Yazar
📅 29 Eylül 2019 16:21

پەیامی کورد    ...    حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە پێش هاتنی وەرزی بارانبارین ڕێگاوبانەكانی كوردستان نۆژەن بكرێنەوە، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێ، بڕی یەك ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی هەڵەبجە تەرخان كراوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە ، ڕایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی  پارێزگای هەڵەبجە تەرخان كردووە".

پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: "هەڵەبجە لە پشكی پارەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی كوردستان بێبەش نەكراوە، لە هەفتەی ئایندەشەوە بە فەرمی ڕێكارە ئیدارییەكانی دەڕواتە واری جێبەجێكردنەوە و، دەست دەكرێت بە كاركردن بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ خەرجكردنی بڕەپارەكە و نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكانی هەڵەبجە".

ناوبراو هێما بۆ ئەوەش دەكات: "ڕێگاكانی دەرەوەی شار و ناوشاری هەڵەبجە و كۆڵانەكانی خورماڵ و بیارە و سیروان و شارەزوور، پێویستییان بۆ نۆژەنكردنەوە یان تێكەڵەڕێژكردن و قیڕكردن و چیمەنتۆكردن هەیە، بۆیە دابینكردنی ئەو بڕەپارەیە، هەنگاوێكی باشە".

Paylas: