TR KU SO
FB X
Kurdistan

بانکی ناوەندی لەبارەی مامەڵکردن بە دۆلار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 31 Mayıs 2023 22:18

پەیامی کورد... بانکی ناوەندی لەبارەی مامەڵکردن بە دۆلار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سێیەمین پاکێج بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕاگەیەندراوە و ئامانجی بانکی ناوەندیش ئەوەیە کە نرخی دۆلار جێگیربکرێت.


جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: بانکی ناوەندی پشت دەبەستێت بەو ڕێگایانەی کە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان باشتر دەکەن و ئاسانکاری دەکەن لە پرۆسەی حەواڵەی دەرەکی.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو کەسانەشی کە بازرگانی زۆر گەورە ناکەن دەتوانن لە ڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینی دۆلار و کارەکان ڕایی دەکرێت بەشێوەیەکی سروشتی و بە نرخی فەرمی دۆلارییان پێدەفرۆشرێت.

جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان دەشڵێت: ئێمە پاڵپشتی بەکارهێنانی دینار دەکەین و ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەین کە پێویست ناکات مامەڵەکانیان بکەن بە دۆلار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاقیش پاڵپشتی دراوی نیشتیمانی دەکات و دەمانەوێت نرخی دۆلار جێگیربێت و چەند ڕێکارێکیش گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە دۆلار.

Paylas: