Kurdistan
بۆڕییەکی نەوتی هەرێمی کوردستان تەقییەوە
پەیامی کورد … بۆڕییەکی نەوتی هەرێمی کوردستان تەقییەوە
میدیاکانی تورکیا هۆکاری تەقینەوەکەی بۆریی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکەن.
درەنگانی شەوی سێشەممە 18-1-2022، بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لە ناوچەی پازارچیک لە شاری مەرعەش لە باکووری کوردستان، تەقییەوە.
میدیاکانی تورکیا هۆکاری تەقینەوەکەیان ئاشکرا کردووە کە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ناوچەی نارلی لە سنووری پازارچیکەوە ستوونێکی کارەبا تێکشکاوە و کەوتووەتە سەر بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی بەربوونەوەی ستوونەکە، بۆریی نەوتی کوردستان تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە کە ئاگرەکە بووەتە هۆی داخستنی رێگای نێوان مەرعەش و غازی عەنتاب.