Kurdistan
بەنداوێکی گەرمیان بووژایەوە
پەیامی کورد … بەنداوێکی گەرمیان بووژایەوە
لە ئەنجامی زۆری ڕێژەی باران بارین لە سەرەتای وەرزی سەرمای ئەمساڵدا بەنداوی ( علی میر ) لە گەرمیان دەبوژێتەوە.
بەنداوی (علی میر) لە سنوری ناحیەی قۆرەتوی سەر بەقەزای کەلار پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی وشکەساڵیەوە نزیک بوو لە وشکبوونەوەی بەنداوەکە، لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و بەنداوەکە دەبوژێتەوە.
هۆی ژیانەوەی بەنداوەكە بۆ ئاستی زۆری باران بارین دەگەڕێتەوە لە سەرەتای هەفتەی ڕابروو، كە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بووە هۆی دروستبوونی لافاو.