TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2022 23:30

پەیامی کورد... بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا


سیاوەش رەسوڵی، خەڵکی سەردەشتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی هه‌بو لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، بەهۆی "ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی بە پزیشک و درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشكییه‌كان"، گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، سیاوەش ڕەسوڵی شەش ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەرکرا و دوای سێ ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای له‌سێدارەنی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی بەندیخانە، لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەی، لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممەی رابردو سیاوەش ڕەسوڵی "بەهۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لە نەخۆشخانەی مەدەنی کەرەج گیانی لەدەستدا".

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسوڵی، بنەماڵەی ناوبراو ئاگادار تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەی، گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و هەروەها گیانلەدەستدانی سیاوەش نەبون، بەرپرسانی بەندیخانەی کەرەج دوای گیان لەدەستدانی ئەو بەندکراوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵەکەیان بە بنەماڵەکەی راگەیاندوە.

Paylas: