TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەیاننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بە ئامانج کردنی بۆڕی گواستنەوەی نەوت

Navas Jan
Admin
📅 31 Ekim 2020 13:34

پەیامی کورد ... بەیاننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بە ئامانج کردنی بۆڕی گواستنەوەی نەوت

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کردنەئامانجی بۆری گواستنەوەی نەوت، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.

 

لە راگەیەنراوێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنەکەی بکات ئەو کردەوەیەی بە تیرۆریستی ناوبردووە.

 

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەو هێرشەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە و جەختیکردووەتەوە، کە حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگەنادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببردرێت و لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

 

Paylas: