Kurdistan
باوک و کورێکی شاره‌دێی “په‌سوێ”ی پیرانشار لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... باوک و کورێکی شاره‌دێی “په‌سوێ”ی پیرانشار لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کران
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ١ی مارچی ٢٠٢٠۱۳۹۸ له گوندی په‌سوێی سه‌ر به شاری خانێ کوڕ و باوکێک ده‌سبه‌سه‌ر کران.
هێزه‌کانی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ورمێ و خانێ هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ماڵی دوو که‌س به‌ناوه‌کانی سه‌ید “مسته‌فا سه‌بری” و کوڕه‌که‌ی واتا سه‌ید “ئه‌حمه‌د سه‌بری” و پاش پشکنینی وردی ماڵه‌که‌یان و سووکایه‌تییه‌کی زۆر ئه‌و دوو که‌سه ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له په‌سوێ ڕاگه‌یاند: دوای چه‌ند کاتژمێر سه‌ید مسته‌فا ئازاد ده‌کرێت به‌ڵام کوڕه‌که‌ی(سه‌ید ئه‌حمه‌د) هه‌تاکوو ئێستا بێ سه‌روشوێنه هیچ زانیاریەک لە هۆکارێک دەسبەسەرکردنی و چارەنووسی لە بەدەست نییە.