TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پیلانە ئەمنییەکانی ڕۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2021 17:49

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پیلانە ئەمنییەکانی ڕۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو پلانەی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان دانرابوو، زۆر بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا و ھەر ڕووداوێکیش رووی دابێت، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند : ئەو پلانە ئەمنییەی لە شاری ھەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان دانرابوو، زۆر سەرکەوتوو بوو و پلانەکەش وەکوو خۆی جێبەجێ کرا، بەڵام شاری ھەولێر، شارێکی گەورەیە کە پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و رووداویش تێیدا ڕوو دەدات، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ھەر رووداوێک گیراوەتە بەر.

نەجاڕ ووتیشی، لەناو ھەولێر چەندین بازگە دانرابوون و شەو و رۆژ لە ئەرکدا بوون بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مووڵەت و هەروەها تیمەکانی پۆلیس یش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری شاری هەولێر، لە هەموو شەقام و کوچە و کۆڵانەکان دەگەڕان، بە تایبەت لە شەقامەکانی ٣٠مەتری و٤٠مەتری و٦٠مەتری و هەروەها شەقامەکانی تر و ھەر ڕووداوێکیش رووی دابێت، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی کردەوە، پلانەکە گرنگ و سەرکەوتوو بوو، ھەم لە ڕووی پاراستنی خەڵک و ھەمیش گەشتیاران، کە بۆ سەیرانگاکانی سنووری ھەولێر هاتبوون و ھیچ کێشەیەکی ئەوتۆش رووی نەداوە جێگای باس بێت، بۆیە جەژنەکە تا ڕادەیەکی باش بە سەلامەتی تێپەڕی و پلانەکەی ئێمەش سەرکەتوو بوو.

Paylas: