Kurdistan
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور بەوهۆیەشەوە باران و بەفر دەبارێت.
لە ڕاگەێندراوەکدا هاتووە، ئەو شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت، و هەندێکجار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت ، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات هەروەها پێشبینیش دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.