Kurdistan
باکووری کوردستان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد... باکووری کوردستان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای سیواسی باکووری کوردستان مینی پاسێک و بارهەڵگرێک بەیەکیاندا دا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکووری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای سیواس-مالاتیا لە باکووری کوردستان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوو.
دوا بە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکاندان.