TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت

سارا
Yazar
📅 11 Haziran 2021 21:04

پەیامی کورد      ...   کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە

دوێنێ  پێنجشەممە ١٠ی جوونی ٢٠٢١ ،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی  لە سنووری هەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحمان کەریم پوور" خەڵکی گوندی سیووچ سەر بە شاری بانە  فیشەک بەر لاقی کەوتوەو ،بریندار بووە.

ناوبراو دواتر بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە  شاری بانە کراوە کە لەوێ دا 
 نەشتەرگەری بۆ کراوە باری تەندرووستی جێگیرە.

Paylas: