Kurdistan
کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا
پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ڕەحمان مام خزری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە کاتێکدا لە سنووری بانە کۆڵبەری دەکرد، کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە ڕەحمان مام خزری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گولە بەر پشت و سەری ڕەحمان مام خزری کەوتووە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە ڕەحمان مام خزری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.