TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەر کران کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 14 Eylül 2020 21:36

 

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەر کران کوژرا

 

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری شنۆ دوای دەستبەسەرکران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراوە.

 

بەپێی هەواڵێکیڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاحەدین عیسازادە” کردوە و بە سەختی برینداریان کردووە.

 

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەچەکدارەکان دوای بریندار کردنی ئەو کۆڵبەرە، دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و لە کۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویانە.

 

سەلاحەدین عیسازادە تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی شێوەسماک سەربە شاری شنۆ بووە کە دوایی کوژرانی تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ ساردخانەی شاری نەغەدە.

 

ناوەندە ئەمنیەکان بە مەرجی میدیایی نەکردنی ئەو هەواڵە تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە.

Paylas: