TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کرا

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2021 01:53

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کرا

 

کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەلاسی باوەجانی ، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار بوو.

 

بەگوێرە ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، رۆژی دووشەممە، ٢١ی بەفرنباری ٢٧٢٠( ١٠ی ژانوویەی ٢٠٢١،) هێزەکانی سەرسنووری جێگرتوو لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕیژی گوللە و کۆلبەرێک بەو هۆیەوە بریندار بوو. 

 

شوناسی ئەو کۆڵبەرە بریندارە "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵەح و خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە

 

 ئەو کۆڵبەرە سەرشانی گوللەی راستەوخۆی بەرکەوتووە و بۆ ناوەندێکی چارەسەریی پزیشکی لە پاوە بەڕێ کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.

Paylas: