TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بریندار کرا

Navas Jan
Admin
📅 16 Şubat 2022 16:12

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەم نەژاد لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە خەڵکی شاری جوانڕۆ بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

Paylas: