Kurdistan
ڕێژەی باران بارینی پارێزگاکانی کوردستان ڕاگەیەندرا
پەیامی کورد... ڕێژەی باران بارینی پارێزگاکانی کوردستان ڕاگەیەندرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کۆی گشتی باران بارین لە پارێزگاکانی هەرێم تاوەکوو ئەمڕۆ چوارشەممە ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-٣-٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕێژەی باران بارینی لە پارێزگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە، زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە پارێزگای هەڵەبجە بووە کە ٣٤٨.٣ ملم باران باریوە.
هاوکات، لە پارێزگای سلێمانی ٣١٨.٨، پارێزگای هەولێر ٢١٤.٩، پارێزگای دهۆک ١٣٧.٩ و لە پارێزگای کەرکووکیش ٩٨.٦ ملم باران باریوە.