TR KU SO
FB X
Kurdistan

باران ئاستی ئاوی دەریاچە و بەنداوەكانی بەرزكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2021 00:46

پەیامی کورد … باران ئاستی ئاوی دەریاچە و بەنداوەكانی بەرزكردەوە

بارانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی باشووری كوردستان، سوودی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان هەبووە.

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاشكرایكرد، بارانبارینەكەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بووەتەهۆی زیادبوونی ئاوی بەنداوەكانی دوكان، دەربەندیخان، موسڵ و عزێم.

عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە وتی، بەهۆی بارانبارینەوە ئاوی ڕووبارەكانی زێی بچووك و خاپوور زۆربوون و ئاوی ڕووباری دیجلەش زیادیكردووە.

بەپێی وتەی عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ئەو ئاوەی بەهۆی بارانبارینی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری عێراقەوە بەدەستهاتووە، گەیشتووە بە دەریاچەی سەرسار لە پارێزگای ئەنبار و سوودی بەو دەریاچەیەش گەیاندووە.

Paylas: