Kurdistan
بڕیارێکی نوێ لە سەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت
پەیامی کورد ... بڕیارێکی نوێ لە سەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت
بۆ بڕیاردان لە بارەى دەستپێکردنەوە یا درێژەدان بە راگرتنى پرۆسەى خوێندن، لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە .
بەپێى زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی کانوونی دووەم، لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆدۆخى تەندروستى هەرێمى کوردستان بکات.
بەپێى زانیارییەکان لەکۆبونەوەکەدا بڕیارى نوێ لەبارەى کردنەوە یان درێژکردنەوەى ماوەى داخستنى دەوامى ناوەندەکانى خوێندن دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى مانگى رابردوو بڕیارى راگرتنى دەوامى خوێندنگاکان درا، ئەوش دواى ئەوەى ژمارەى توشبون بە کۆرۆنا بە تایبەتى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک بەرێژەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە.