Kurdistan
بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت دابەزی
بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی و بەرمیلێک بە (٧١،٧٨) دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی (٦٦،٨٦) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەڕەشەکانی ئەمریکا و وڵاتاتی هاوپەیمانی کە ڕایانگەیاندووە، لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکى کیمیایی لەدۆماى سوریا، هێرش دەکەنە سەر رژێمەکەی بەشار ئەسەد، دوێنێ نرخی نەوت لەماوەى چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە (٧٢،١٤) دۆلار، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە هێشتا کاتی هێرشکردنە سەر سوریای دیارینەکردووە، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە.