Kurdistan
کۆڵبەرێکی کورد لەسەرما ڕەقهەڵات
پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی کورد لەسەرما ڕەقهەڵات
کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە لەگەڵ تورکیا، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممە (٣ی مارسی ٢٠٢١) کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدۆران بە ناوی "ئیبراهیم موحەممەدپوور" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە ڕەقهەڵات
ئیبراهیم موحەممەدپوور خێزاندار و خەڵکی گوندی قەرەجەورانی سەر بە شاری چالدێران بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.