بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ... پێشینار کراوە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت
پەیامی کورد ... بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند : كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازی كردووە، كە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.
خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، جارێ بڕیار نەدراوە كە هەڵبژاردنی پارێزگاكان سەد لە سەد كەی دەكرێت، بەڵام كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازی كردووە لە ١٦ی ١١ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە كۆتا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەش، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، دەیگەڕێنێتەوە بۆ حكوومەتی ناوەند و ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بڕیاری لەسەر بدەن، ئاماژەی بەوەش كرد، كاتێ دوابڕیار درا، ئەوانیش وەكو پارتی ئامادەن.
ناوبراو سەبارەت بە بەشداریكردنیشیان، جەختیشی لەوە كردەوە، كە دەبێ پێشوەختە بڕیارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەموار بكرێنەوە، هاوكات ئەو شوێنانەشی وەكو كەركووك و ناوچەكانی دیكە، دۆخەكەیان ئاسایی بكرێتەوە.