TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی حکومی لە دهۆک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 14 Aralık 2020 15:30

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی حکومی لە دهۆک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

 

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک دوای نەخۆشکەوتنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا.

 

عوبەیدوڵا داود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری دهۆك ماوەی ٥٥ رۆژ بوو لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت و کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، بەهۆی خراپیی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی‌ ڤینی‌ تایبەت لە دهۆک گیانی لەدەستدا.

 

بڕیاره‌ تەرمی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆک لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاک بسپێردرێت.

 

عوبەیدولا داود، لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری دهۆک لە دایکبوو، خێزانداربوو و پێنج منداڵی هەبوو. پێشتر چەندین پۆستی حزبی و حکومی وەرگرتبوو. لە ساڵی ٢٠١٢ وەک بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە شاری دهۆک دەستبەکاربوو.

Paylas: