TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسى خاڵی سنووری گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە دەستی هێزەکانی میت و ئەرتەشی تورکیا تێرۆر دەکرێت

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2021 21:17

پەیامی کورد      ...    بەرپرسى خاڵی سنووری گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە دەستی هێزەکانی میت و ئەرتەشی تورکیا تێرۆر دەکرێت .

ئاژانسى فەرمى حکوومەتى تورکیا هەواڵی کوشتنى بەرپرسى گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکەى بڵاو دەکاتەوە کە حەفتەیەک پێشتر پەکەکە خۆى مردنەکەى ئاشکرا کردبوو

ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند لە ٢ی شۆبات و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش دا لەگەڵ دەزگای زانیاری و هەواڵگری تورکیا " میت " و ئەرتەشی تورکیا بەرپرسی بەرپرسى گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە ناوی " ڕێناس ئایدن " گیانی لە دەستداوە .

بە گویرەی ڕاگەیاندنی ئاژانسی ئانادۆڵۆ عۆمەر ئایدن لە ساڵەکانی ١٩٩٩ دەچێتە ڕیزی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ەوە و بەرپرسی گومرکی پەکەکە لە سەر سنوورەکانی ئێران و عێراق بووە .

هەر چەندە حکوومەتی تورکیا شەهید کردن و تێرۆرکردنی گەریلای پەکەکە عۆمەر ئایدن ی ئەمڕۆ ئاشکرا کردبێت یش بەڵام پەکەکە حەفتەی ڕابردوو هەواڵی شەهید بوونی و تێرۆر کردنی ئەم ئەندامەی خۆی ڕاگەیاندووە .

 

Paylas: