TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانان .... خوازیاری پەرەپێدانی هەماهەنگی لە گشت ناوچەکانین

سارا
Yazar
📅 22 Ocak 2019 01:14

پەیامی کورد  ...  مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەڕال ئۆستن ڕێنفۆرت، بەرپرسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه‌ پەیوەندیدارەکان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.

مەسروور بارزانی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ ڕێگریكردن له‌ جمووجۆڵ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستی زانی بە هاوکاریی هەمەلایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە بڕەخسێت و بە چارەسەری کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوورییەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بن بڕ بکرێن.

شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیری خۆیان بۆ هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان دووبارە کردەوە و ڕایانگەیاند، خوازیارن ئەو هەماهەنگییانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

Paylas: