TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی پێشووی کورد لە بەغدا دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 08 Ekim 2020 15:11

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی پێشووی کورد لە بەغدا  دەستبەسەر کرا

 

جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەستگیركراوە و تائێستاش هۆكارەكەی نادیارە.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، سالار محەمەد ئەمین جێگری پێشوی دەستەی وەبەرهێنانی عیراق لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە بە فەرمانی دادگا دەستەبسەر کراوە.

 

رونیشكراوەتەوە، ناوبراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستبەسەر و تائێستا وردەكاری و هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرانییە.

 

سالار محەمەد ئەمین كوردە و پێشتر جێگری دەستەی وەبەرهێنانی عیراق بوە، تائێستاش هیچ لایەنێكی فەرمی هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرانەكردوە.

Paylas: