TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵانی ڕۆژهەڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیاوە بە سەختی بریندار دەکرێت

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2021 19:11

پەیامی کورد     ...    کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵانی ڕۆژهەڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیاوە بە سەختی بریندار دەکرێت .

بە گویرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٥ی جوونی ٢٠٢١ ، کۆڵبەرێک بە ناوی یووسف فەرجامی، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "دێم‌قشڵاخ" سەر بە ناوچەی ماکۆ ی پارێزگای ئۆرمیەیە ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیا بە سەختی بریندار بووە

تاکوو ئێستا زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە لە بەردەست دا نییە

Paylas: