Kurdistan
کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە دەستی چەکدارانی ئێران کوژرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئەمڕۆ یەکشەممە " ٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی سەردەشتی کوژرا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی ”گومان“ سەر بە شاری سەردەشت بووە، ”خدر موفیدی“ ڕاگەێندراوە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتییە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.