TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچە بژاردەیەکی کورد خەڵاتی نۆبێلی ئێرانیی بەدەست هێنا

Navas Jan
Admin
📅 14 Eylül 2021 14:35

پەیامی کورد … کچە بژاردەیەکی کورد خەڵاتی نۆبێلی ئێرانیی بەدەست هێنا

کچە بژاردەیەکی دیواندەریی بە ناوی "مریەم مورادنیا"، توانی خەڵاتی ئەلبۆرز بۆ ساڵی ١٤٠٠ بەدەست بهێنێت.

ئەو کچە کوردە لە بواری بیاڤی پزیشکی و پیراپزیشکییەوە، توانی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت.

ئەو خەڵاتە بە ئامادەبوونی ٦ ئاوەزمەند (دانشمند)ی ڕێورەسمی ئەو خەڵاتە بەرێوەچووە و مریەم مورادنیا توانی یەکێک لە براوەکانی ئەو خەڵاتە بێت.

مریەم مورادنیا هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ وتاری بەناوبانگ لە گۆڤار و ڕۆژنامە نێونەتەوەییەکان و ئێرانییەکانی بڵاو کردووەتەوە و هەروەها خاوەنی سێ کتێب و ئەندامی بونیادی میللیی بژاردەکانی ئێرانی لە چەند ساڵی ڕابروودا بووە.

بونیادی فەرهەنگیی ئەلبۆرز لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٤٢ لەسەر دەستی حوسێنعەلی ئەلبۆرز دامەزراوە و ئەو خەڵاتە بەو کەسانە دەدرێت کە لە بواری زانستیدا، چالاکی دەکەن.

Paylas: