بۆردوومانەکانی تورکیا بووەتە هۆی چۆڵکردنی زیاتر لە ٣٠٠ گوند لە سنووری دهۆک
پەیامی کورد... بۆردوومانەکانی تورکیا بووەتە هۆی چۆڵکردنی زیاتر لە ٣٠٠ گوند لە سنووری دهۆک
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و پێکدادانەکان لەگەڵ گەریلاکانی "پەکەکە" زیاتر لە ٣٦٠ گوند لە سنووری دهۆک چۆڵکراون.
"ڕیڤینگ هروری" سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، شەڕ لە ناوچەکانی نێروە و ڕێکانی ناحیەی دێرەلوک و شیلادزێ و کۆمەڵگای سیریێ هەبووە، هێزەکانی تورکیاش لەسەر گردی کۆڕەژارۆ لینکی داناوە، بۆ پاراستنی خۆیان ڕۆژانە بۆردوومانێکی زۆری ئەو دەڤەرانەی نزیک سەربازەکانیان دەکات، ئەوەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر سایکۆلوژیەتی خەڵکی ئەو ناوچانە دروستکردووە، چونکە ڕۆژانە خەڵکی خۆیان ئەو بوردوومان و دوکەڵانە دەبینن.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵوزیانەی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنووری پارێزگای دهوک زیاتر لە ٣٦٠ گوند بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیاوە چۆڵکراون تەنها لە دەڤەری ئامێدی نزیکەی ١٩٧ گوند چۆڵکراون، ئەو دەڤەرانەی کە ئێستا شەڕیشی تێدایە ١٢٧ گوند لە خۆ دەگرێت کە لە دەڤەرەکانی نێروە و ڕێکان و دوسکی ژووری و نهێل پێکهاتوون لەو گوندانەشدا مزگەوت، کڵێسا، قوتابخانە، شوێنەوار و کانیاو تێدایە بۆیە ئەم شەڕە کارەساتی بەدوای خۆیدا هێناوە.