TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرهەمی هێلکە هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 04 Eylül 2022 19:27

پەیامی کورد... بەرهەمی هێلکە هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەرهەمی هێلکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ڕادەی خۆ بژێوی و بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵیش دەڵێت: هێلکە هەناردەی دەرەوەی هەرێمیش دەکرێت.

فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لە لێدوانێکدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندوە، لەم سێ ساڵەی دواییدا بەرەوپێشچوونێکی زۆر لە بەرهەمهێنانی هێلکە هەبوە، یەکێک لە هۆکارەکانیشی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە بوە، ئەم بڕیارە وایکرد ژمارەی پرۆژەکان زیاد بکات بە شێوەیەک لە پێش کابینەی نۆیەم ١١ پرۆژەمان هەبوو کە بە وزەی تەواوی خۆیان کاریان نەدەکرد لە بەر ئەوەی هێلکەیەکی زۆری هاوردە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەبوون؟

ڕاشیگەیاندوە، لە هەرێمی کوردستان ٢٧ پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەمان هەیە، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ زیادبوونی هێلکە لە بازاڕەکاندا و لە ڕابردوودا ڕۆژانە لە نێوان دوو هەزار و ٥٠٠ تاکوو سێ هەزار کارتۆن هێلکە دەخرانە بازاڕەکانی هەرێمەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٣ هەزار کارتۆن لە ڕۆژێکدا دەچێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستیمان بە ٧ هەزار کارتۆن هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، بەڵام لە ئێستادا زیادەیەکی زۆرمان لە بەرهەمی ناوخۆ هەیە و بە میکانیزمێکی گونجاو ڕەوانەی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی دەکەین، جگە لەوەش ٢٤ پرۆژەی تریش لە بواری دامەزراندندان و هەندێکیان کارەکانیان تەواو بوە، ئەمەش وا دەکات لە داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی هێلکە زیاتر بێت.

Paylas: